روژی ئالایی کوردستان لە پایتەختی ئەلمانیا بەرزراگیرا

روژی یەکشەممە ۲۰۱۹/۱۲/۱٦ لە گورەپانی پاریسەر پلاتز ـ براندنبورگەر تور – Brandenburgertor – بە بەشداری هەژمارێکی زوری نوێنەرانی کۆمەڵە و سازیەکانی کوردی و پارت و لایەنەکانی کوردستان و هەژمارێکی رەڤەندا کورد، روژی ئالایی کوردستان بەرزراگیرا.

سەروکی کۆمەڵەیی دوستایەتی کورد و ئەلمان خاتون ژیان شێخ سەلمان و ئەندامی کۆمەڵە بەرێز سەید ئەحمەد لەگەل بەرێز دکتور هێمن ئومەر سەروکی کۆمەڵەیی دوستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا بەشداریان لەم روژە پیروزە دا کرد.

وەکو ئەرکی سەرشانی هەموو دلسوزێکی کورد بو بەرزراگرتنی روژی ئالای کوردستان، کۆمەڵەی دوستایەتی کورد و ئەلمان بەشداریێکی توکمە و باش لە چالاکییەکە دا کرد.

کوما زێرەڤانی ب نمایشە جوانەکانی بەشداریێکی باش و قەشەنگ لە چالاکیە بەرزراگرتنەکەی ئالای کوردستان کرا.

لە سنوری لایپزیک نوێنەرانی چەند کۆمەڵە و پارتەکانی کوردستانی ئامادەیی چالاکیەکە بون و روژی ئالای کوردستان پیروزکردن.

ئالای پیروزی کوردستان ل پەرلەمانی کوردستان بە تێکراوی دەنگ، دەنگیان بە دیارکردنی ۱۲/۱۷ هەموو سالێک بە روژی ئالای کوردستان.

بو ئەم مەبەستەش ل ناوەو و دەرەوەیی وەلات زوربەیی زوری کۆمەڵە و سازیەکان و هاولاتیان هەلدەسن بە بەرزراگرتنی ئەم روژە دیروکییە، هەر بو ئەم مەبەستەش
دەزگای پاراستنی ئالای کوردستان “دەزگایەک بۆ خزمەت کردنی ئالای کوردستان” لە شاری دهوک دەمەزڕاوە.

وەکو هەموو سالێک کۆمەڵەکانی رەڤەندا کورد ل بەرلین پێکەوە بە هاوکاری دەزگایی پاراستنی ئالای کوردستان نوێنەرایەتی ئەوروپا ئەم روژە ساخ دەکەن و بەبیر دێنەوە، سەدان ئالا و بەلاڤوک بڵاودەکەن.

بو ئەم سالیش هەموو ئەو کۆمەڵە و سازیە کۆردیەکانی بەرلین کە باوەریان بە ئالا رەنگین هەیە و بویی تێدەکوشن کوبوون و ئەم روژەیان پیروزکرد.


دەزگای پاراستنی ئالای کوردستان
دەزگایەک بۆ خزمەت کردنی ئالای کوردستان
