سەرۆکی کۆمەڵەکەمان سەردانی پەرلەمانی کوردستان کرد

سەرۆکی کۆمەڵەکەمان سەردانی پەرلەمانی کوردستان کرد

سەرۆکی کۆمەڵەکەمان سەردانی پەرلەمانی کوردستان کرد Photo: Privat
سەرۆکی کۆمەڵەکەمان سەردانی پەرلەمانی کوردستان کرد Photo: Privat

 

لە میانەیی سەردانە فەرمییەکەیی بۆ کوردستان بۆ بەستنی چەندین دیدار و سازدانی سەردان و بەشداری چالاکیەکان، ئەمرۆ بەیانی 02.05.2019 خاتون ژیان شێخ سەلمان ئەحمەد سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان بە یاوەری خاتون خانزاد سەعدی، سکرتێری بۆردی چاودێری مافەکانی ژنان سەردانی تەلاری پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەلایەن خاتون مونا قەھوەچی سکێرتێری گشتی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی کران.

لە کۆمبۆنەوەکەیان دا ھەردۆلا باسی پەیوەندییە دبلۆماسیەکانی نێوان کوردستان و کۆماری فیدرالی ئەلمانیان کرد و چاوانی بەھێزکردنی پردی پەیوەندیەکان و دروستکردنی پەیوەندی نێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی ھەرێمی بەرلین بۆ سەردانی کردنی یەکتر و وەرگرتنی زانیاری و سەربۆری کارکردنیان و ھەماھەنگی نێوانیان دا.

Photo: Privat

ھەر لەم سەردانەکەیدا بۆ تەلاری پەرلەمانی کوردستان، سەردانی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کرد و لەلایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنەکە پێشوازی لێکران، باس کردن لەسەر بەرێوەچۆنی کارەکانی پەرلەمان و چاوانی بەھێزکردنی پەیوەندیەکانی کوردستان و ئەلمانیا.

Photo: Privat

ھێژایی ئاماژەپێکردنە پەرلەمێنتار ئیدریس چۆنکی کە کوردێکی باشوری کوردستانە و سالانێکە لە ئەلمانیا دەژیا، ئێستا ئەندامی پەرلەمانە و دۆستێکی نێزیکی کۆمەلەکەمانە لەو دیدارەدا ئامادە بو، بەناوی کۆمەلەکەمان سۆپاسی جەنابیان دەکەیین بۆ ئەو ماندیبونە و پێشوازی.

 

راگەھاندنا کۆمەلێ

Check Also

Wêne: Yekem geşta sernişînan gehişte Kurdistanê

Wêne: Yekem geşta sernişînan gehişte Kurdistanê                Wêne: Nirmo Elî

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *