سەرۆکی کۆمەڵەکەمان سەردانی فەلاح موستەفا کرد
لە میانەیی سەردانە فەرمییەکەیی ژیان شێخ سەلمان ئەحمەد سەرۆکی کۆمەڵەیی دۆستایەتی کورد و ئەلمان بۆ کوردستان، رۆژی پێنجشەممە ٢٠١٩/٢/٢ سەرۆکی کۆمەڵەکەمان بە یاوەری خاتون خانزاد سەعدی سکێرتێری گشتی بۆردی چاودێری مافەکانی ژنان سەردانی فەلاح موستەفا بەرپرسی فەرمانگەیی پەیوەندیەکانی دەرەوەیی حکومەتی کوردستانیان کرد لە ھەولێر.
لە دیدارەکەیی نێوان سەرۆکی کۆمەڵەکەمان و بەرپرسی فەرمانگەیی پەیوەندیەکانی دەرەوەیی ھکومەتی کوردستان، باسی پەیوەندیەکانی نێوان کوردستان و کۆماری فیدرالی ئەلمانیا کران، ھەردۆلا جەختیان لە بەھێزکردنی پەیوەندییە دیرۆکیەکانی نێوان ھەردو وەلاتیان کرد.
ھەروەسا لە دیدارەکەیان دا باسی چەند بەرنامەیی داھاتۆیی کۆمەڵەکەمان کران وەکو ئامادەکاری و بەشداری کوردستان لە کەرنەڤالی کولتورانی ھەرێمی بەرلین و سازدانی یەکەم کۆنفەرانسی ئابوری نێوان بەرلین و ھەولێر، بەرپرسی فەرمانگەیی پەیوەندیەکانی دەرەوەیی حکومەتی کوردستان ھاوکاری و پشتەڤانی فەرمانگەکەیان نیشاندان و تایبەتیش بۆ ئەم دو چالاکیە کە یارمەتیدەر دەبن و دەست خۆشیش لە دەستەیی سەرۆکایەتی کۆمەڵەکەمان کرد بۆ کار و خەباتەکانی پێشۆتر.